.
01:51 PM - 08/10/2019
لەچوارچێوەی گرنگیدان بەبواری ئەدەب و هەوڵدانی زیاتر بۆ گەشەپێدان و هاوكاریكردنی پرۆژە ئەدەبیە جۆراوجۆرەكانی ئەدیب و نووسەران و شاعیرانی گەلەكەمان، حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی ولێپرسراوی مەڵبەندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لەشاعیری گەورە (ئیسماعیل خورماڵی) كرد، لەدیدارێكدا حاكم قادر پشتیوانی پاڵپشتی ی.ن.ك-ی بۆ شاعیران و ئەدیبان و نووسەرانی كورد بێ جیاوازی دووپاتكردەوە و رۆڵی (ئیسماعیل خوڕماڵی)یش لە بەرهەمهێنانی ئەدەبی و شیعری كوردیدا بەرز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە