کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

.

05:06 PM - 07/10/2019

پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی دوو رۆژ بریارە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەست دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران بكرێت.

لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری "میللەت پرێس"ی راگەیاندوە  كە  سبەینێ سێ شەممە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی هەریەكە لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەكرێت  بێ‌ ئەوەی هیچ زانیاریەكی تر لەسەر دابەشكردنی مووچە بۆ رۆژانی دواتر ئاشكرابكات.


ئەم راگەیاندنەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم لە كاتێكدایە   كە هەر ئەمرۆ عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاندووە   كە تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز ئاگادار نەكراونەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە