کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا ناسەقامگیری دروست دەكات

.

01:47 PM - 07/10/2019

 لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بەبڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و ڕێگەدان بەدەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لەباكوری سوریا و ڕۆژهەڵاتی فورات پەیامێكی ئاڕاستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردووە و هۆشداری داوە لەئەگەری سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و داوای پاراستنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیش دەكات.
لەو پەیامەیدا كەلەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە بڕیاری ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی لە باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا و رێگەدان بۆ پێشڕەویكردنی توركیا دەبێتەهۆی دروستبوونی ناسەقامگیری و توندوتیژییەكی چاوەڕوان نەكراو كە كاریگەریی بۆسەر عێراقیش دەبێت. لەبەشێكی تر پەیامەكەیدا لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە لەجەنگی دژ بەتیرۆردا و دەڵێت: ئەو هێزانە هاوبەشێكی پشت پێ بەستراوی ئەمریكا و هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژی داعش و قوربانیەكی زۆری داوە و دەبێت ئەو هێزانە بپارێزرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە