کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی دەیەوێت كێشەكان بەدیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن

.

07:43 PM - 06/10/2019


وەفدێكی سەربازی كونسوڵخانەی هەنگاریا لەهەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ژۆڵت ڤارگ كونسوڵی سەربازیی هەنگاریا سەردانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (ی.ن.ك)یان كردو لەلایەن تەحسین نامیق لێپرسراوی مەكتەبەوە پێشوازییان لێكرا. لەمیانەی دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی كوردستان و عیراق و تەئكیدیشكرایەوە لەسەر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی عیراق و  هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی عیراق و كۆتاییهێنان بەخۆپیشاندانەكان و رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگ و كۆسپەكان.  تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی  تەئكیدیكردەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری چارەسەری سەرجەم كێشەو گرفتەكانە لەرێگەی دیالۆگ و گفتوگۆو  دوور لە ململانێ و گرژی و ئاڵۆزیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە