کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەخیتار پێشوازی لەسەندیكای هونەرمەندانی عیراق كرد

.

06:28 PM - 06/10/2019

 


ئەمڕۆ (6/10/2019) لەناوەندی رۆشنگەری چاودێر، مەلا بەختیار، پێشوازی لەسەندیكای هونەرمەندانی عیراق كردو لەدیدارێكیشدا، گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی فێستیڤاڵەكانی شانۆو سینەما‌و چۆنێتی بەشداریكردنەكان كردو سەرنج‌و تێڕوانینەكانیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.
هاوكات لەتەوەرێكی تری گفتوگۆكەیدا، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەو كارەسات‌و قەتڵ‌و عامانە كرد، كە لەبەشەكانی كوردستان‌و بەسەر نەتەوەكەماندا هێنراون‌و لەو بارەیەشەوە، چیرۆكی قەتڵ‌و عامی زیلانی لەباكوری كوردستان، بەنمونە هێنایەوەو وتیشی: بەداخەوە رای گشتی عەرەب‌و نەتەوەكانی تری دراوسێشمان، كەمترین ئاگاداری ئەو زوڵم‌و ناهەقی‌و جینۆسایدانەن كە لەمێژوودا‌و بەسەر نەتەوەكەماندا هێنراون‌و ئەمەشی بەغەدرێكی دیكە لەنەتەوەكەمان‌و بە بەشێك لەشۆڤێنییەتی دەسەڵاتی بەعس ناوبرد. تێڕوانینەكانی لەبارەی كارلێك‌و مامەڵەی ویژدانی لەنێوان هەردوو نەتەوەی كوردو عەرەب‌و پێكهاتەكانی تر، رونكردەوەو پاشئەوەی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە سیاسەت‌و دەسەڵات ناچەسپێ‌، ئەگەر ئابوری‌و رووناكبیرییەكی هاوبەش پێشتر بوونی نەبێ‌‌و نەچەسپیبێ‌. دۆخی ئێستای عیراقیشی بە سەرەنجامی ئەو گەندەڵییانەزانی، كە چەندین ساڵە بوونەتە هۆكاری نەبوونی خزمەتگوزاری‌و زیانی گەورەی بەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق گەیاندووە‌و راشیگەیاند: سەرۆك مام جەلال لەباری سیاسی‌و ئایەتوڵڵا سیستانی لەباری رۆحییەوە، رێگربوون لەوەی عیراق لەرۆخی دۆخی شەڕی تائیفی‌و ناوخۆیی رزگار بكەن‌و بەپێچەوانەشەوە، لەئێستادا مەترسییەكانی لەسەر دۆخی عیراق‌و دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی سوریا، لیبیا‌و یەمەن نەشاردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە