کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئوردن بەردەوامە

.

06:12 PM - 06/10/2019


 وەزیری وزەی ئوردن رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان عەممان‌و بەغدا ئیمزاكراوە، تائێستا نزیكەی 204 هەزار بەرمیل نەوت لە عیراقەوە هاوردەكراوە.
(هالە زواتی) وەزیری وزەو سامانە كانواییەكانی ئوردن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ بەربەستێك یاخود فشارێك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی هەناردەنكردنی نەوتی عیراق بۆ ئوردن دروست نەبووەو هەردوو وڵات پابەندن بە رێككەوتنەكەوە‌و رۆژانە نزیكەی 10 هەزار بەرمیل نەوت هاوردەی پاڵاوگەكانی ئوردن دەكرێت.
سەبارەت بە كاریگەرییەكانی خۆپیشاندانەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردووی عیراق، (هالە زواتی) وتی، پرۆسەی گواستنەوەی نەوت بەردەوام بووە، لە رۆژانی یەك‌و دووی ئەم مانگە هاوردەكردنی نەوت لە رێگەی تانكەرەوە بەردەوام بووە، بەڵام رۆژانی پێنج شەممەو هەینی بەهۆی روداوەكانی ناوخۆی عیراقەوە وەستا، بەڵام لە ئەمڕۆوە دەستی پێكردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە