کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای روسنەفت دەستبەرداری دۆلار دەبێت

.

06:07 PM - 06/10/2019


 كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی دەستبەرداری دۆلار دەبێت‌و لە مامەڵەكانی هەناردەكردنی نەوتدا وەك دراوێكی سەرەكی پشت بە یۆرۆ دەبەستێت.
بەگوێرەی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست ئاژانسی رۆیتەرز كەوتووە، لەسەرەتا مانگی ئەیلولی 2019وە كۆمپانیای (روسنەفت) لە مامەڵەكانی هەناردەكردنی نەوت‌و بەرهەمەكانیدا وەك دراوێكی سەرەكی پشتی بە یۆرۆ بەستووە.
هاوكات مامەڵەكاران رایانگەیاندووە، ئەو كۆمپانیا روسیە، ماوەیەكە بریاریداوە لەسەرجەم گرێبەستە نوێكانیدا دراوی یۆرۆ بەكاربهێنێت‌و چیتر دۆلار بەكارنەهێنێت، كڕیارانی نەوتیشی لەو گۆرانكاریە ئاگادار كردۆتەوە.
بە پێی خەمڵاندنەكانی رۆیتەرز، (روسنەفت) گەورەترین كۆمپانیای نەوتی روسیایەو رۆژانە 2 ملیۆن‌و 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
پێشتریش ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەو سزا ئابووریانەی ئەمریكا بەرامبەر روسیا بەكاریدەهێنێت، ماوەی 2 ساڵە مۆسكۆ بیر لە فرەچەشنەكردنی یەدەگی دراوەكەی دەكاتەوە، ئەوەش لەرێگەی دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی دۆلار‌و كڕینی زێرەوەیەو دەیەوێت لەو رێگەیەوە سەقامگیری ئابووری وڵاتەكەی مسۆگەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە