کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تێپەربوونی چل رۆژ بەسەر كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین حەمەی فەرەج

.

10:42 PM - 05/10/2019

چل رۆژ بەسەر كۆچی دوایی كەسایەتیی دیارو فەرماندەو تێكۆشەری دێرین، كاكە حەمەی فەرەج، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی یەكێتی بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی، تێپەری
كاكە حەمەی فەرەج پێشمەرگەو فەرماندەو تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ بوە و باوكی شەهیدی فەرماندە عەبدولەرحمان بوە، لە 25/2/1982 كاكە حەمەی فەرەج لەلایەن دەزگای ئەمنیەوە دەستگیردەكرێت و ئەشكەنجەی زۆری دەدەن، بۆ ئەوەی هاوكاری هێزە ئەمنیەكانی بەعس بكات و زانیارییان پێ بدات تەنانەت لەسەر كوڕەكەشی داوای زانیاری لێدەكەن، بەڵام كاكە حەمە پێیان دەڵێت كە زانیاری نییە و پەیوەندییان نەماوەو دواتر ئازاد دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە