کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەبارەی قەرزە دەرەكییەكانی توركیا گەیشتە 447 ملیار دۆلار

.

06:37 PM - 05/10/2019

*بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی توركیا، كۆی گشتی قەرزە دەرەكییەكانی سەر توركیا گەیشتۆتە 446 ملیار‌و 900 ملیۆن دۆلار، كە ئەوەش یەكسانە بە لەسەدا 61 پۆینت 9ی داهاتی نیشتیمانی ئەو وڵاتە.
هاوكات وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی توركیا پێشبینی كردووە، لەمانگی تشرینی یەكەم‌و دووەمی ئەمساڵدا قەرزە ناوخۆییەكان بەبڕی 3 ملیار‌و 500 ملیۆن لیرەی توركی زیادبكات، ئەوە لەكاتێكدایە كە بەپێی پلانی وەرزی پێشبینیكراوە لە چارەكی كۆتایی ئەمساڵدا، حكومەتی توركیا 7 ملیار‌و 300 ملیۆن لیرە لە بانكەكانی ناوخۆ قەرز بكات.
بەرزبوونەوەی قەربارەی قەرزەكانی توركیا، زیانێكی گەورەی بە بەهای لیرە‌و گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە‌و بۆ سێهەمجار لەسەر یەك‌و لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، ئابووری توركیا بەڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت 5 داكشانی بەخۆیەوە بینیوە.
پێشتریش سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەكردبوو، توركیا تاوەكو ئێستاش لەژێر هەڕەشەی ناوخۆیی‌و دەرەكیدایە‌و قورسە بتوانێت گەشەیەكی بەهێز‌و بەردەوامی هەبێت، ئەگەر حكومەت چاكسازی جددی نەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە