کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێورەسمێك بۆ كۆتایی هاتنی پرسەی دكتۆر پێشەوا تاڵەبانی بەرێوەچوو

.

06:13 PM - 04/10/2019

مەراسیمێك بۆ كۆتایی هاتنی پرسەی دكتۆر پێشەوا تاڵەبانی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەر و ڕووناكبیری ناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رێكخرا كە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لە وتارێكیشدا حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پرسە و هاوخەمی ئاڕاستەی كەسوكارە تێكۆشەرەكەی كرد و لەدەستدانی د.پێشەوا تاڵەبانیشی بەخەسارەتێكی گەورە وەسفكرد .
د. پێشەوا تاڵەبانی ساڵی 1959 لە گوندی كەلكان لە بناری چیای كۆسرەت لە دایك بووە و لە قۆناغی چواری كۆلێژی ڤێتێرنەری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی بەعسەوە دەستگیر دەكرێت بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێكخستنەكانی یەكێتی. دواتر بەر لێبوردنی گشتی دەكەوێت و ئازاد دەكرێت، ساڵی 1982 دەچێتە ریزەكانی ی.ن.ك و لە سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دەستبەكار دەبێت، ساڵی 1987 دەچێتە وڵاتی بەریتانیا و دەبێتە مامۆستا زانكۆ، ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە كوردستان و دەبێتە ئەندامی سەنتەری لێكۆلێنەوەی ستراتیژی كوردستان و لەساڵی 1993 تا 1996 دەبێتە بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كەناڵی هەولێر و ساڵی1996 تا 1998 دەبێتە ئەندامی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و دواتر دەبێتە بەڕێوەبەری پەیمانگای كادیرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

7Ps5b_6MgKo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە