کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤەنزوێلا دراوێكی ئەلیكترۆنی دەردەكات

.

04:26 PM - 04/10/2019

حكومەتی ڤەنزوێلا لەپێناو سەقامگیریی ئابووری‌و رزگاربوون لەو قەیرانە ئابوورییەی بەهۆی سزاكانی ئەمەریكاوە دروستبووە، یەكەم دراوی ئەلیكترۆنی بە ناوی پێترۆ دەردەكات.
كەناڵی (تێلیسۆری) ڤەنزوێلی لەزاری بەرپرسانی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە: دراوی ئەلیكترۆنی پێترۆ، هەڕەشەی بازاڕی رەش‌و مافیاكانی دراو سنووردار دەكات.لای خۆشیەوە نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا رایگەیاند: دراوی ئەلیكترۆنی پێترۆ جیاوازە لە دراوە ئەلیكترۆنییەكانی تر، چونكە بە نەوت و سامانی كانزای ڤەنزوێلا پاڵپشتی دەكرێت.
مادۆرۆ بەبێ‌ ئەوەی ناوی شوێنەكان دیاری بكات، وتی: دراوی پێترۆ لە 6 گەورەترین ناوەندی بانكی جیهانی بەردەستە‌و لەسەر ئاستی نیشتمانیش ئەو دراوە پەسەندكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: كە سەرجەم ڤەنزوێلییەكان دراوی پێترۆیان دەستدەكەوەێت‌و دەبێتە جێگرەوەیەكی یاسایی بۆ گرێبەستەكانی خانووبەرە.شارەزایانی ئابووریش پێیان وایە، ئامانج لە دەركردنی ئەو دراوە ئەلیكترۆنیە، خۆرزگاركرنی ڤەنزوێلایە لەو دۆخە ئابوورییە سەختەی تێیكەوتووە، بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە رووبەڕووی بۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە