کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە: بەرهەمهێنانی نەوت ئاسایی بۆتەوە

.

04:19 PM - 04/10/2019

وەزیری وزەی سعودیە ئاشكرایكرد: بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی ئاسایی بۆتەوەو گەیشتۆتە ئاستی پێش هێرشەكەی مانگی رابردوو، كە كرایە سەر دوو كارگەی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆ.
شا عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی وزە لە روسیا وتی: ئەو هێرشانەی كرایە سەر دوو كارگەی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆ بووە هۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرمهێنانی نەوت بۆ نیوە و هەوڵێكیش بوو بۆ لەكەداركردنی سعودیە لەبازاڕەكانی نەوتی جیهاندا، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی گەیشتۆتە 11 ملیۆن‌و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئەوەشی خستەڕوو: كە بۆ داهاتووش سعودیە هەموو كەرەستەو ئامڕازێكی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بەرەنگاری هەر هێرشیك بێتەوە كە دەكرێتە سەری.رۆژی 14ی ئەیلولی رابردوو لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر 2 كارگەی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیەو بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە بۆ نیوە دابەزی‌و لەسەدا 5ی خستنەڕووی نەوتی جیهانیش كەمبوویەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە