کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران مەرزی خوسرەوی لەگەڵ عیراق دەكاتەوە

.

04:15 PM - 04/10/2019

یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری ئەمنی، كردنەوەی مەرزی خوسرەوی لەسەر سنوورەكانی عیراق، ڕادەگەیەنێت.
حسێن زولفەقار، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری ئەمنی و سەرۆكی لیژنەی چلەی حسێنی ڕایگەیاند: مەرزی خەسرەوی سنووری لەگەڵ عیراق، ئەمڕۆ هەینی بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: كە دەسەڵاتدارانی عیراقی پێیان ڕاگەیاندون، ئەمڕۆ هەینی مەرزی خەسرەوی لەگەڵ عیراقدا دەكرێتەوە.
مەرزی خەسرەوی، سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە، بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان و ڕووبەڕووبوونەوەكان لەنێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان لە زۆرینەی پارێزگاكانی عیراق داخرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە