کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

.

04:03 PM - 04/10/2019

بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دڵنیایی دەدات، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان‌و ڕایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانەكانی بەغداو پارێزگاكانی تری عیراق كاریگەری لەسەر ناردنی مووچە نابێت.
عابد ساڵح بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: خۆپیشاندانەكانی عیراق هیچ مەترسییەكی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نییەو كاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ناكات.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەردەوام پارەی پێوستیان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هەیە، وەزارەتی دارایی عیراق، لە 15 بۆ 21ی هەموو مانگێك فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەنێرن، ئێمەش پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە