کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵه‌بانی: كۆچی دوایی دكتۆر عیزه‌دین خه‌مێكی قوڵه‌

.

12:07 PM - 03/10/2019

بەداخ پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای روناكبیر و نووسەری دیاری کورد  ( پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ ) مان پێگەیشت.
بۆ ئەو خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزیان و  قەڵەم بەدەستان و روناکبیرانی کورد دەکەین.

پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، تەمەنێكی دوورو درێژی تەرخانكرد بۆ خزمەتكردنی ئەدەب‌ و زمانی كوردی‌و توێژینەوەی زانستی و ساخکردنەوەی بابەتە ئەدەبییەکان و نووسینی مێژووی ئەدەبی کوردی و رۆڵی دیاری هەبوو لەبزوتنەوەی روناکبیری و سیاسی گەلەکەمان.
لە دەستدانی مامۆستای پایەبەرز خەمێكی قوڵە بۆ هەموو لایەك.
روحی مامۆستا ( پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ ) یش شاد.

براتان
بافڵ تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە