کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆچی مام رابەرە مەزنەکەی ئازادیخوازان

.

09:30 PM - 02/10/2019

کۆچی مام رابەرە مەزنەکەی ئازادیخوازان

هەموو ساڵێک و لە ۳_۱٠دا خەڵکی
کوردستان و عێراق و تەواوی ئازادیخوازانی دونیا، یادی ماڵئاوایی رابەرێکی مەزنی رێگای ئازادی و رەمزی بەرگری لە دژی دیکتاتۆریەت و سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی دیموکراسی و پارێزەری یاساو دادوەری کۆمەڵایەتی ئەکەنەوە، مام جەلال ئەو رابەرەی کە بەدرێژایی تەمەنی خەباتی دژی داگیرکەران و بەدیهێنانی ئازادی و رزگاری تەرخان کرد، ناو و ناوبانگی مام سنوری کۆڵانە بەرتەسکەکانی سیاسەتی نەک هەر لەکوردستان بەڵکو عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بڕیی و لە سەرئاستی جیهان داکۆکێکانی مام و دونیا و روئیا سیاسییەکانی بۆ بەدیهاتنی ئازادی و خەبات دژی دیکتاتۆریەت بوو
بەبنەمای خەبات و ئازادی خوازانی دونیا وەک سەرمەشق وێنایان کرد، یادی مام یادی نیوسەدەیە لە خەباتی نەپساوە دژی هەموو ئەو سیاسەتە چەوتانەی مرۆڤایەتیان بەرەو ماڵوێرانی و جەنگ و کاولکاری برد، وردبینی و دیبلۆماسیەتی هێمنانە و نەخشە و دید و تێڕوانینەکانی بۆ داهاتووی کێشەی گەلەکەمان  و گەلانی عێراق هۆکارێکی بنچینەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان و عێراق بوو، لە دوای کۆچی، مرۆڤایەتی بەگشتی کارێزمایەکی گەورەی لە مرۆڤدۆستی و رابەرێکی مەزنی سیاسی و ئازادی خوازێکی گەورەی رێگای ئازادی لەدەستدا و لەدوای خۆشی فکرو فەلسەفەیەکی روونی لە پێناو پێکەوە هەڵکردن و ژیانی شکۆمەندانەی بۆ جێی هێشتین ،کە پێم وایە پابەند بوون بەبنەما گشتییەکانی ڕێبازی مام، زامنی بنیاتنانەوەی کوردستانێکی ئارام و عێراقێکی فیدڕاڵ ئەبێت.

یادت بەخێر تۆ هەمیشە وەک رابەرەمەزنەکەی کوردایەتی لە مێژووی ئازادی خوازاندا ئەمینیتەوە.

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە