کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازرگانانی سلێمانی و پۆڵەندا پەیوەندییەكانیان بەهێز دەكەن

.

09:23 PM - 02/10/2019

وەفدێكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی پۆڵەندا سەردانی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی كرد ‌و تەئكیدیانكردەوە لەمەودوا هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان دەبێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی وتی: هانی بازرگان ‌و وەبەرهێنەرانی بیانی دەدەین بۆ ئەوەی پڕۆژەكانیان بهێننە هەرێمی كوردستان.
لای خۆشیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی پۆڵەندا رایگەیاند: یاداشتێكی لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی هەرێم ئیمزاكردووە ‌و هاتنمان بۆ شاری سلێمانیش گرنگی خۆی هەیە ‌و پێویستە هاوبەشە بازرگانییەكان پەیوەندیەكانیان بەرەوپێش بەرن.

FzN43gXZlnQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە