کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: یەكێتی ئامادەی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە

.

08:15 PM - 02/10/2019

بەمەبەستی لەنزیكەوە بەئاگابوون لەهەنگاوەكانی بەرەپێشبردنی ئاستی سەربازی یەكەكانی هێزەكانی حەفتا و چۆنێتی بەگەڕخستن و برەودان بە خولەكانی ڕاهێنان و بەرزكردنەوەی تواناكانی پێشمەرگە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەڤال حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هاوڕێ‌ لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەند یەكەیەكی هێزەكانی حەفتایان بەسەركردەوە.
سەرەتا سەردانی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری هێزەكانی حەفتایان كرد و پاشان پێكەوە یەكەكانی هێزی ژنان و هێزی كۆماندۆی ئاڵتوونی و فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دوو و لیوای كۆماندۆیان كرد.
لەمیانی دوو كۆبوونەوەیدا لە هەردوو فەرماندەیی ئاڵتونی و هێزەكانی پشتیوانی دوو، هەڤاڵ حاكم قادر بەجیا ستایشی ڕۆڵی جوامێری و قارمانانەی هێزی پیشمەرگەی لەسەرجەم قۆناغەكانی خەباتدا بەرز نرخاند و تیایدا ئاماژەی بەو سەركەوتنانە كرد كە بە سەر دوژمنانی گەلەكەماندا بەدەستهاتوون و ووتی: ئەم هێزی پیشمەرگەیەی كە ئێستا دۆست و نەیار حسابی بۆ دەكەن و لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بۆتە هێزێكی دژەتیرۆر و لەبەرامبەر دڕەندەترین هێزی دژ بە مرۆڤایەتیدا كە جەنگێكی درێژخایەنە و هێشتا بەكۆتا نەهاتووە، بەخوێنی ئاڵ و گەشی شەهیدە قارەمانەكانی و ئازایەتی و نەبەردی هێزی پێشمەرگە و فەرماندە بوێر و چەلەنگەكانی گەورەترین سەركەوتنیان بۆ گەلی كورد و دنیا تۆماركرد.
لەبەشێكی تری ووتەكانیداو لەسەر پرسی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشەمەرگە ڕایگەیاند: بەیەكڕیزی ویەك هەڵوێستی و یەك دەنگی، بەیەكگرتوویی بەتایبەت بۆ یەك هێزی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی یەكخستنی هێزەكانە لەسەر بنەمای هاوسەنگی و داپەروەری، لەسەرجەم ناوچە و سنورەكاندا بەشێوەیەكی یەكسان بایەخیان پێبدرێ‌ و گرنگی تەواو بە هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕووی ماف و لۆجستی و بە دابینكردنی پێداویستییە سەربازییەكان پاڵپشتی و هاوكاری بكرێن.
لەكۆتایی سەردانەكەیدا سوپاسی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی گەیاند بە یەكە یە یەكەی فەرماندەی پێشمەرگەوكان و  دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی ڕاهێنەران و شارەزایانی هاوپەیمانان كرد، كە ماندونەناسانە لەبەڕێوەبردنی خولەكانیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی سەربازی پێشمەرگە بێ درێغ بەردەوامن.        

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە