کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە سەردانی پارێزگاری هەولێر دەکات

.

05:35 PM - 02/10/2019

بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لێی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و د. یوسف گۆران وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە شاری هەولێر سەردانی د. فرسەت سۆفی -یانکرد

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا سەعدى ئەحمەد پیرە وێڕای پیرۆزباییکردن لە فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر هیوای خواست کە لە کار و بەرنامەکانی داهاتووی بۆ خزمەتگەیاندن بە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی هەولێر و دەوروبەری بەهەموو قەزاو ناحیەکانەوە سەرکەتووبێت ، ووتیشی پارێزگای هەولێر پێویستی بە زیاتر گرنگ پێدانە لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکرنەوەی زیاتر و پێشکەشکردنی پێداویستیەکانی خزمەتگوزاری بەو گەڕەک و ناوچانەی خەریکە لە ئەنجامی فراوان بوونی شاردا دروست دەبن، هاوکات تەئکیدی کردەوە کە هەولێر بەسیفەتی ئەوەی کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە و سەنتەری گرنگی پێدانی ووڵاتان و گەشتیاران و وەفدە جۆرا و جۆرەکانە و بارەگا و ئۆفیس و کونسوڵخانەی ووڵاتانی جیهان و کۆمپانیا و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانە پێویستی بە بەرنامە و پلانێکی تۆکمە هەیە بۆئەوەی لە ڕووی ژینگەیی و گەشت و گوزار وسەقامگیری ئاسایشەوە بایەخی زیاتری پێ بدرێت ، داواشی کرد کە پارێزگاری هەولێر وەک پارێزگاری هەموو هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر بەیەک چاو سەیری سەرجەم دانیشتوانی و ناوچە جیاوازەکان بکات بەبێ جیاوازی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە