کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوای گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەكرێت

.

05:19 PM - 02/10/2019



(عەبدولواحید محەمەد) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرایكرد، داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە مووچە پاشكەوتكراوەكانی مامۆستایان بداتەوە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە تیروپشكی شوقەكانی شاری مامۆستایان لە سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند، بەنوسراوی ڕەسمی داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، كێشەی پێدانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مامۆستایان چارەسەر بكات.
لەبارەی دابینكردنی ئۆتۆمبێلیش بە قیست بۆ مامۆستایان وتی، هەوڵەكانیان لەگەڵ كۆمپانیاكە‌و وەزارەتی دارایی‌و وەزارەتی پەروەردە بەردەوامە بۆ ئەوەی بەشێوەی قیستی مانگانە ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابین بكرێت.

qqMtUgHsgKo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە