کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواست لەسەر كڕینی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە

.

05:15 PM - 02/10/2019



(ئەلكسەندەر نۆڤاك) وەزیری وزەی روسیا ئاشكرایكرد، رێكەوتنی ئۆپیك پڵەس 31 ملیار دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت زیادكردووە‌و پێشبینیش دەكرێت لەساڵی داهاتوودا خواست لەسەر كڕینی نەوتی خاو بەرزبێتەوە.
(نۆڤاك) لە وتارێكدا كە رۆژنامەی (ئینێرجی پولیسی) بڵاویكردۆتەوە، نوسیویەتی ئەمساڵ خواست لەسەر كڕینی نەوتی خاو بەبڕی یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبۆتەوە‌و پێشبینیش دەكرێت ساڵی داهاتوو خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو بەبڕی ملیۆنێك‌و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادبكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، رێكەوتنی ئۆپیك پڵەس كە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا درێژكرایەوە‌و تاوەكو كۆتایی مانگی ئاداری 2020 كاری پێدەكرێت، بەرهەمهێنانی نەوتی سنووردار كردووە، لە ئەنجامی ئەوەشدا داهاتی ئەمساڵی روسیا نزیكەی 2 ترلیۆن رۆبڵ زیادیكردووە كە دەكاتە 31 ملیار دۆلار.
وەزیری وزەی روسیا لە درێژەی وتارەكەیدا ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، ئەو بەربەستانەی بەپێی رێكەوتنەكەی ئۆپیك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دانراوە كاتییە‌و روسیا كاری پێناكات ئەگەر پێویست نەبێت، یاخود لەبەرژەوەندی وڵاتەكەی نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە