کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتنی خانووبەرە لە ئێران رووی لەدابەزینە

.

05:13 PM - 02/10/2019



بانكی ناوەندی ئێران لەنوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكرد، رۆژ بەڕۆژ مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتنی خانووبەرە لە ئێران رووی لەدابەزینە، بەشێوەیەك تەنها لە مانگی ئەیلودا بەڕێژەی لەسەدا 73 كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دابەزیووە.
بەپێی راپۆرتێكی بانكی ناوەندی ئێران، لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نرخی خانووبەرە بەڕێژەی لەسەدا 88 بەرزبۆتەوە، بەڵام مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتنی خانوو و زەوی لەسەدا 57 دابەزیووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 2 هەزار 800 مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتنی خانووبەرە تۆماركراوە‌و بەراورد بە مانگی ئەیلولی 2018 لەسەدا 73 مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دابەزیووە.
بانكی ناوەندی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا‌و بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو، لە تارانی پایتەختی ئێران نرخی خانووبەرە بەرزترین ئاستی تۆماركردووە‌و لەسەدا 31 بەرزبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

سەرەوە