کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزمترین ڕێژەی بێكاری لە چیك تۆماركرا

.

05:11 PM - 02/10/2019



پەیمانگای ئاماری ئەوروپا، داتایەكی پێشبینی نەكراوی لەبارەی ڕێژەی بێكاری بڵاوكردەوە‌و بەگوێرەی ئەو داتایەش، لەسەر ئاستی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، نزمترین ڕێژەی بێكاری لە چیك تۆماركرا.
پەیمانگای ئاماری ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆستات ئاشكرایكرد، لەمانگی ئابی 2018دا ڕێژەی بێكاری لەسەر ئاستی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەدا 6 پۆینت 7 بووە، بەڵام لەمانگی ئابی ئەمساڵدا ئەو ڕێژەیە بۆ لەسەدا 6 پۆینت 2 دابەزیووە، كە ئەوەش نزمترین ئاستە لەدوای ساڵی (2000)وە تۆماركرابێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، كۆماری چیك لە ڕیزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەی یەكێتی ئەوروپادا هاتووە، كە كەمترین ڕێژەی بێكاریان تێدایە، بەجۆرێك لەمانگی ئابدا ڕێژەی بێكاری لە چیك لەسەدا 2 بووە، بەپلەی دووەمیش ئەڵمانیا هاتووە كە ڕێژەی بێكاری تیایدا لەسەدا 3 پۆینت 1 بووە، لەدوای ئەویش ماڵتا بەپلەی سێهەم هاتووە‌و ڕێژەی بێكاری تیایدا لەسەدا 3 پۆینت 3 بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە