کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوای هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل دەكرێت

.

05:43 PM - 01/10/2019


 پەرلەمانتارێكی كوردستان داوا دەكات، نرخی كارتی مۆبایل لە هەرێمی كوردستان كەمبكرێتەوە‌و دەڵێت، پارەی زیادە خراوەتەسەر نرخی راستەقینەی كارەتەكان.
(هاوڕێ‌ مەلا ستار) پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەردانی دادگامان كردووە، بۆ ئەوەی سكاڵا پێشكەش بكەین، لەسەر گرانی نرخی باڵانسی مۆبایل، بە نمونە كارتێكی 10 هەزار دیناریی 2 هەزار دیناری زیادە خراوەتەسەر نرخە راستەقینەكەی، ئەوەش داهاتێكی زۆر بۆ كۆمپانیاكان دەگەرێنێتەوە.

DQ6bTOE7iqk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە