کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: 25%ی هەناردەی نەوتمان بۆ چینە

.

05:41 PM - 01/10/2019


(عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، لەسەدا 25ی كۆی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ چین دەڕوات.
سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی، چین هاوبەشێكی گەورەی عیراقەو بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ كاڵایەكی زۆر لە چینەوە هاوردە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو گرێبەستە نەوتیانەی حكومەتی عیراق لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان ئەنجامیداوە، كەموكوڕییان تێدایە، بەڵام هاوبەشەكانمان بە نوێترین تەكنەلۆجیا كاردەكەن، بەوەش دەستكەوتی باشی لە رووی بەرهەمهێنان و داهاتەوە هەبووە، لە ئێستاشدا عیراق چوارەم بەرهەمهێنەر و هەناردەكاری نەوتە لە جیهان و دووەمە لە رێكخراوی ئۆپێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە