کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكێكی ئێران 7 لقی خۆی لە عیراق دەكاتەوە

.

05:37 PM - 01/10/2019


 كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی ئێران ئاشكرای دەكات، بانكێكی تایبەتی ئێران مۆڵەتی وەرگرتووە، كە 7 لقی خۆی لە عیراق بكاتەوە، بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
(كورش پەروێزیان) سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی ئێران لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا لە كۆڕبەندی (پاڵپشتیكردنی دارایی هەناردەكردن بۆ بازاڕەكانی عیراق)، بەبێ‌ ئەوەی ناوی بانكەكە ئاشكرابكات وتی، بانكێكی ئێرانی لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە مۆڵەتی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی 7 لقی خۆی لە عیراق بكاتەوە، لە ئێستاشدا كردنەوەی 2 لقی ئەو بانكە تەواو بووە‌و سەرمایەی دامەزراندنی هەر یەكەشیان 50 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمەڵەی بانك‌و دامەزراوە داراییە تایبەتەكانی ئێران، ئامادەیە هاوپەیمانییەك لەگەڵ دامەزراوە داراییەكانی عیراق دروست بكات، لەپێناو پاڵپشتیكردنی دارایی پرۆژەكانی بازرگانی‌و هەناردەكردن‌و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەكنیكی‌و ئەندازیارییەكانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە