کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 5 ملیۆن فەرمانبەر لەكەرتی تایبەتی ئیمارات كاردەكەن

.

05:35 PM - 01/10/2019


 داتاكانی وەزارەتی سەرچاوە مرۆییەكانی ئیمارات ئاشكرایانكردووە، تاوەكو نیوەی یەكەمی ئەمساڵ ژمارەی فەرمانبەرانی كەرتی تایبەتی ئیمارات بۆ 5 ملیۆن‌و 100 هەزار زیادیكردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی سەرچاوە مرۆییەكانی ئیمارات، لە كۆی ئەو 5 ملیۆن‌و 100 هەزار فەرمانبەرەی لە كەرتی تایبەتی وڵاتەكەیان كاردەكەن، لەسەدا 52ی لەشاری دوبەی كاردەكەن‌و لەسەدا 27یان لە ئەبوزەبین‌و ئەو لەسەدا (21)كەی دەمێنێتەوە بەسەر شارەكانی تری ئیماراتدا دابەشبوون.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی 2018، لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا، زیاتر لە 164 هەزار فەرمانبەری نوێ‌ لە كەرتی تایبەتی ئیمارات مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتووە‌و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 90 هەزاریان لە دوبەی كاریان دەستكەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە