.
10:52 AM - 30/09/2019
لەدیدارێکدا ، تاوتوێی پێشھاتە سیاسی و سەربازی و ئابورییەکانی ناوچە کراو ، بەگرنگییەوە ھەڵوێستە کرا لەسەر سیاسەتی نیشتمانیی یەکێتیی بۆ پرسەکان
لای خۆیەوە ، بافڵ تاڵەبانی ، دووپاتی خواستی یەکێتیی کردەوە ، بۆ حکومڕانییەکی باشتر لەھەرێم ، کە خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات و تەئکیدیشی لە سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی ریشەیی کردەوە ، لەدامەزراوەکان ، بەشێوەک حکومەتی ھاووڵاتی بوون بچەسپێت .
لە تەوەرێکی تری دیدارەکە ، بەوردی باس لەیەک خستنەوەی ماڵی کورد و یەک ھەڵوێستی لایەنەکان کرا ، بۆ پرسە چارەنووسازەکان ، پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراقیش خرایە بەرباس و جەخت لەچارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە ، لەسەر بنەمای دەستور بەشێوەیەک بەرژەوەندی باڵاکانی ھەرێم پارێزراوبێت .
لەبەرامبەردا ، ستیڤ فەیگن ، باسی لەسەرکەوتنی سەردانەکەی د.بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد بۆ ئەمریکاو ئاماژەکانی پشت بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە گرنگ و پڕبایەخ وەسفکرد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە