.
09:16 PM - 29/09/2019
رزگار عەلی و بافڵ تاڵەبانی بۆ پارێزەرانی یەکێتیی:
پشتیوانی تەواو لەسەربەخۆیی دادگاکان و سەروەری یاسا بکەنەوە بەشێوەیەک مافی ھاووڵاتی وەک یەک پارێزراوبێت
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ تیمی یەکێتیی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کۆبوونەوە
لەکۆبوونەوەکە تەئکید لە پشتیوانی تەواو لەسەربەخۆیی دادگاکان و سەروەری یاسا کرایەوە بەشێوەیەک مافی ھاووڵاتی وەک یەک پارێزراوبێت
رزگار عەلی لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردن تیشکی خستەسەر ئەو بوارانەی کە پێویستیان بە بەرەوپێشبردنی یاسایی و دامەزراوەیی دەزگا دادوەرییەکان ھەیە و روونیکردەوە یەکێتیی باوڕیی تەواوی بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری ھەیە و لەگەڵ ھەماھەنگی تەواودایە لە نێوان دەسەڵاتە جیاوازەکان و ناشبێت ھیچ کەسێکیش لەسەرو یاساو دادگاکانەوە بێت .
دواتریش گفتوگۆی ھەمەلایەنەو بابەتیانە لەسەر رێکارە یاساییەکانی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری کراو بە شێوەک ھەموو کەسێک لەبەردەم یاسا وەک یەک بێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە