کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی: بەیەكدەنگی بەشداری لەهەڵبژاردنی ناوچە جێناكۆكەكان دەكەین

.

07:29 PM - 29/09/2019



 لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان لەبارەی بەشداری كورد بە یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێ ناكۆكەكان كۆبوونەوە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیش دەڵێت: بەیەكدەنگی و یەكهەڵوێستی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەری لایەنە سیاسیەكان روونكردنەوەیان لەبارەی بەشداری لایەنە كوردستانیەكان كرد بەیەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێ ناكۆكەكان.
رزگار عەلی لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای كۆنگرەكەدا رایگەیاند: بەیەكدەنگی و یەكهەڵوێستی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین لەناوچە جێناكۆكەكان.
وتیشی: هەفتەی داهاتوو بەشداربوانی لیستە كوردستانییەكە جارێكی تر لەسلێمانی كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا بەپێی رێنمابییەكانی  كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆتایی بەكارەكانی خۆی بهێنێت تا لیستەكە لەكۆمسیۆن تۆماربكرێت تا لەداهاتوودا بەیەك دەنگ و رەنگ بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق بكەین لەپارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالەو تەنانەت بەغداش. لای خۆشیەوە خەسرۆ گۆران بەپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی سەرۆكی لیستەكە بڕیار دەدەین، هەروەها لۆگۆی لیستەكەش هێشتا یەكلانەكراوەتەوەو لەدوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری لێدەدرێت.

uKv3RXmcQ-w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە