کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

.

06:47 PM - 29/09/2019


 (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان كۆبووەوە و لە لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، كۆمەڵێك كێشەو گرفت هەیەو بەشێك لەو پڕۆژە یاسایانەی لە پەرلەمانی كوردستانن و خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە راو سەرنجی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ وەرنەگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چوونەتە پەرلەمان تا راو سەرنجی خۆیان بدەنە پەرلەمان‌و دەیانەوێت هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان هەبێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت كە ئەو هەماهەنگییە ببێتە هۆی ئەوەی لیژنەی كشتوكاڵ نەتوانێت كاری چاودێری خۆیان بكەن.
بێگەرد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەو پرۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە لەسەر عەلوەی سەوزەو میوەیەو دەیانەوێت هەموویان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە یەك سیستەم كاربكەن، تێبینیەكانیان ئاڕاستەی پەرلەمان لەبارەی ئەو عەلوانەو شێوازی بەڕێوەبردنیان كردووە.

8lyDkwbPi_A

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە