کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: هەناردەكرنی نەوتمان زیاد نەكردووە

.

06:38 PM - 29/09/2019


 وەزارەتی نەوتی عیراق رەتیدەكاتەوە، كە بە هۆی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارمكۆی سعودیەوە هەناردەكردنی نەوتیان زیاد كردبێت.
(عاسم جیهاد) وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی پابەندبوونی عیراق بە رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەوە،  ئاستی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی لەماوەی رابردوودا دابەزیووە، ئەو راپۆرتانەش دوورن لە راستیەوە كە باس لەوە دەكەن بەهۆی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارمكۆی سعودیەوە هەناردەكردنی نەوتی عیراق زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق ئەندامی رێكخراوی ئۆپیكەو پابەندە بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، بۆیە تاك لایەنە ناتوانێت بریاری كەمكردن یاخود زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدات.
رۆژی هەینی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاویكردەوە، كە هەریەك لە عیراق‌و ئیمارات‌و روسیا سوومەندبوون لەو هێرشانەی كراونەتە سەر 2 كارگەی نەوتی كۆمپانیای ئارمكۆی سعودیەو هەناردەكرنی نەوتیان زیادكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە