کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە ملیۆنێك تۆن گەنم بۆ ئاشەكانی ناوخۆ تەرخان دەكرێت

.

06:36 PM - 29/09/2019


 وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرایدەكات، زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنمیان بۆ ئاشە حكومی‌و ئەهلیەكانی ناوخۆ تەرخانكردووە، بە مەبەستی گۆڕینی بۆ ئاردوو دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاند.
(نەعیم موحسن مەكسوسی) بەرێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بڕی یەك ملیۆن‌و 843 هەزار  تۆن گەنمی بۆ ئاشە حكومی‌و ئەهلیەكانی ئامادەكردووە، لە پارێزگاكانی موسڵ، بەسرە، نەجەف‌و كەركوك، بە مەبەستی گۆڕینی بۆ ئاردوو دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا، لە چوارچێوەی پسوڵەی دابەشكردنی خۆراكی مانگانەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆسەی تەرخانكردنی گەنم بۆ ئاشەكانی ناوخۆ، لەئاستێكی زۆرباشدا بەرێوەدەچێت‌و بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیش زیاد لەپێداویستی ناوخۆی عیراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە