کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ی.ن.ك و یەكگرتووی ئیسلامی یەكدەنگی كوردیان تاوتوێكرد

.

01:15 PM - 29/09/2019

لەشاری سلێمانی وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كەپێكهاتبوون لە رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لەتیف شێخ عومەر و عەدنانی حەمەی مینا ئەندامانی سەركردایەتی و ئیكرام عەلی لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانیەكان،  سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد، دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی ی.ن.ك و عومەر محەمەد لێپرسراوی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێیدا وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند كۆبوونەوە و سەردانیان بۆ لای سەرجەم لایەنەكان بەردەوام دەبێت، راشیگەیاند: چاوەڕێی جێبەجێكردنی تەواوی رێككەوتنەكانمانین لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بەپێكهێنانی حكومەت.

tSXveT82EFA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە