کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: ئەركەكان تەنها بەشۆڕشگێڕەكان رادەپەڕێندران

.

03:02 PM - 28/09/2019

 

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەساڵڕۆژی شەهیدبونیدا، خانەوادەی شەهید جەمال خۆشناو بەسەردەكاتەوەو وەك یەكێك لەشۆڕشگێڕەكانی كوردایەتیش، یادوبیرەوەری بەرز دەنرخێنێت.
ئێوارەی 26/9/2019، لەشاری سلێمانی‌و لەسەردانەكەیدا، بۆلای خانەوادەی شەهید جەمال ئەحمەد فەقێ‌، ناسراو بە (جەمال خۆشناو) كە لەرۆژی (26/9/1985) و لەكۆیە شەهید كراوە، ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان‌و فەرماندەی مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕش بووە، مەلا بەختیار، وەك یەكێك لەشۆڕشگێڕەكانی كوردستان‌و كوردایەتی یادو بیرەوەری بەرز نرخاند‌و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە لەو سەردەم‌و قۆناغەدا، ئەركەكان تەنها بەشۆڕشگێڕەكان رادەپەڕێندران‌و وتی: شەهید جەمال یەكێك بوو لەوانەی بەڕاستی، لەبڕیارداندا خۆشناو بوو.
هەروەك بەخاوەن ئیرادەیەكی بەهێز ناویبردو ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، كە تێكۆشەرێكی بەئیرادەی وەكو جەمال خۆشناو، ئەوپەرشی قارەمانێتی بوو كە لەهیچەوە بەرامبەر بە بەعس شۆڕش دروست بكەیت.
راشیگەیاند: ئێمەو مانان، هەمیشە قەرزاری ئەو رێگەیەین، كە شەهید جەمال‌و هەزاران شەهیدی كوردستان خوێنی خۆیان بۆ بەخشی‌و ئەوەی ئێستاش بەروبومی ئەو رێگەو خوێن بەخشینەیە، كە هەموومان لەسایەیداین‌و ئێوەی خێزان‌و نەوەی شەهید جەمالیش بۆ هەمیشە بەسەربەرزی دەمێننەوە.
لەلایەن خۆیشییەوە، بنەماڵەی شەهید جەمال خۆشناو، بەپێزانینەوە لەبەسەركردنەوەكەی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیان روانی و بەوەفاداریش بۆ شەهید جەمال خۆشناو و شەهیدانی كوردستانیان ناوبرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە