گەشبینی سوودی باشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە
.
1026 جار بینراوە
9/28/2019 -
بەپێی لێكۆڵینەوەی نوێ دەركەوتووە گەشبینی سوودی باشی بۆ تەندروستی مرۆڤ و دووركەوتنەوە لەنەخۆشیەكان هەیە ، لەو لێكۆڵینەوەیەدا كەنزیكەی 300 هەزار كەسی گرتۆتەوە و ئەنجامەكەی لەگۆڤاری پزیشكی جاما بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی گەشبینن و بۆچوونی باشیان هەیە و لەگۆشەنیگایەكی ئەرێنیەوە دەڕواننە ژیان ئەوا خاوەنی تەندروستیەكی باشن و كەمتر رووبەڕووی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان دەبنەوە.
ئالان روزانسكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ و سەرۆكی لێكۆڵینەوەكە ووتی: تێبینی ئەوەیان كردووە كەسانی گەشبین بەرێژەی لە35% كەمتر لەكەسانی ڕەشبین رووبەڕووی مەترسیەكانی تایبەت بەنەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە دەبنەوە.
پێگەی سی ئێن ئێن هێڵس بڵاویكردەوە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە هەر كەسێك زیاتر گەشبین بێت ئەوا توانای پاراستنی خۆی هەیە لە تووشبوون بەجەڵتەی دڵ و مێشك، بەپێچەوانەوە هەرچەندە كەسەكان ڕەشبین بن ئەوا ئەنجامەكەی خراپتر دەبێت.