کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای بازرگانی نێوان چین و عیراق 30 ملیار دۆلاری ساڵانەیە

.

09:20 PM - 26/09/2019

 كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كە بەتەنها لەساڵی رابردوودا بەهای ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان چین و عیراق گەیشتۆتە 30 ملیار دۆلار.
وتیشی  ماوەی 10 ساڵە چین بۆتە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی عیراق و هەوڵیش دەدات پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەكانی نێوانیان زیاتر پەرەپێ‌ بدات.
سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش كونسوڵی گشتی چین لە هەرێم رایگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانیمان لەدۆخێكی باشدایەو ئێستاش لەپاش كۆتایهاتنی شەری داعشەوە هەوڵ دەدەن كۆمپانیا چینیەكان رۆڵێكی بەرچاویان لە كاروپرۆژەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لیكەوتوەكاندا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە پلانیان هەیە بەشی زمانی كوردی لە زانكۆی پەكین كە یەكێكە لە گەورەترین زانكۆكانی چین بكەنەوەو بۆ ساڵی داهاتووش نوسینگەی خۆیان لە هەرێم هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن ڤیزە بەهاوڵاتیانی هەرێم بدەن تاوەكو سەردانی چین بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

سەرەوە