کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبودجەی ساڵی داهاتووی عیراق پارەی نەوت لە هەرێم دەبڕدرێت

.

09:15 PM - 26/09/2019

پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند: كە لەنێو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عیراقدا برگەیەك زیادكراوە  كە تیایدا ئاماژەبەوە دەكات  ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندنی رێككەوتنی تەسلمكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوت  نەبێت بە بەغدا ئەوا پارەكەی لەبەشە بودجەی دیاریكراو بۆ هەرێم دەبردرێت.
لەوبارەیەشەوە فازڵ جابر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:
لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێ‌  برگەیەك زیادكراوەو تیایدا باس لەوە دەكات كەپێویستە هەرێم رۆژانە (250) هەزار بەرمیل نەوت بداتە حكومەتی ناوەند بە پێچەوانەوە لە بەشە بودجەی هەرێم بۆ ئەو ساڵە دەبردرێت و هەرگیز رێگە نادرێت هاوشێوەی بودجەی 2019 هەرێم پابەندی رێككەوتنی نێوانیان لە بودجەدا نەبێت.
وتیشی لەبودجەی گشتی 2020دا بەشە بودجەی هەرێم بۆ كەمتر لە 12% دادەبەزێنرێت ئەویش بەو هۆكارەی پابەندی پێدانی پارەی نەوت بە بەغدا نەبووە ئەمە لەكاتێكدا ئێستا بەرپرسانی هەرێم هەوڵ دەدەدەن ئەو رێژەی بەشە بودجەیە لە لە سەدا 12 كەمتر نەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە