کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی گەورە لە پەكین كرایەوە

.

09:29 PM - 25/09/2019

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی داشینگ لە پەكینی پایتەختی چین كرایەوە، كە بەگەورەترین فڕۆكەخانە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان‌و لەلایەن (زەها حەدید) ئەندازیاری تەلارسازی كۆچكردووی عیراقیەوە دیزان كرابوو.
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی (شی جین بینگ) سەرۆكی چین فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی داشینگ لە شاری پەكین كرایەوە، بەمەش پەكین بووە خاوەنی دوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی.
ئەم فڕۆكەخانەیە بە گەورەترین فڕۆكەخانە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان كە لەسەر ڕووبەری 2 هەزار‌و 680 هێكتار زەوی دروستكراوە، هەروەها لەڕووی گەشتكردنەوە دەبێتە دووەم قەرەباڵغترین فڕۆكەخانەی جیهان‌و پێشبینی دەكرێت ساڵانە 72 ملیۆن گەشتیار هاتووچۆی لێوە بكەن‌و زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن كاڵاش لەو فڕۆكەخانەیەوە بگوازرێتەوە.
فڕۆكەخانە نوێیەكەی چین كە لەلایەن (زەها حەدید) ئەندازیاری تەلارسازی كۆچكردووی عیراق‌و چەند ئەندازیارێكی چینیەوە دیزاینكراوە، لەساڵی 2014وە دەستكراوە بەكاركردن تیایدا‌و بڕی 17 ملیار‌و 460 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە