کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق رۆژانە 15 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت

.

09:24 PM - 25/09/2019

حامد یونس زەوبەعی بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری پاڵاوتن ئاشكرایكرد، ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین لەماوەی ئەمساڵدا 4 ملیۆن لیتر زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 15 ملیۆن‌و 500 هەزار لیتر لە رۆژێكدا.
زەوبەعی ئاشكرایكردوە: پاڵاوگەی بێجی كە تیرۆرستانی داعش زیانێكی زۆریان پێگەیاندبوو، لە ئێستادا رۆژانە ملیۆنێك‌و 300 هەزار لیتر بەنزین‌و 380 تۆن غازی شل‌و نزیكەی 3 ملیۆن لیتر گازوایل بەرهەم دەهێنێت. هەروەها خەریكی كاركردنن لە پەرەپێدانی پاڵاوگەی سەڵاحەدین بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی بگەیەننە 4 ملیۆن لیتر لە رۆژێكدا.
وتیشی: پاڵاوگەكانی عیراق توانای بەرهەمهێنانی 15 ملیۆن لیتر بەنزینیان هەیە لە رۆژێكدا، بەڵام خۆی پێویستی بە 26 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆش لە ئێستادا بەنزین هاوردە دەكرێت‌و ژمارەیەك گرێبەستیش ئیمزاكراوە بۆ دامەزراندنی چەند پاڵاوگەیەكی نەوت، لەوانەش پاڵاوگەی كەركوك بەتوانای 70 هەزار بەرمیل نەوت‌و سێ‌ پاڵاوگەش لە ناسریە‌و بەسرە و فاو، كە هەر یەكەیان لەتوانایدا دەبێت رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت، پاڵاوگەی كەربەلاش كە بڕیارە لەساڵی 2021دا بكرێتەوە، توانای پاڵاوتنی 140 هەزار بەرمیل نەوتی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە