کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی 90% پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكەنەوە

.

09:19 PM - 25/09/2019

ڕزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی لەسەدا 90ی پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە‌و بەهۆی زیادبوونی بەروبوومی پەلەوەر‌و ئاژەڵیشەوە رێژەی هاوردەكردن كەمدەكرێتەوە.
ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی‌و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەرهەم‌و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێن.
رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە كشتوكاڵیەكان لەبواری ئاژەڵی‌و پەلەوەری، بەروبوومە پەلەوەرییەكان تائاستی لەسەدا 90 پێداویستی ناوخۆ پڕدەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی دیاریكردنی بەرهەمی هاوردەكراودا، رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی‌و كەمبوونەوەی خواست لەوەرزەكاندا دەكرێت‌و لیژنەكەشیان بۆ مانگی (10)ی ئەمساڵ بڕیاریداوە، ڕێگە بەهاوردەكردنی 800 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشك‌و 500 تۆن گۆشتی سور، هەروەها رێگە بە هاوردەكردنی 7 هەزار سەر ئاژەڵ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە