کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمی ناوخۆیی سلێمانی 85%ی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات

.

09:17 PM - 25/09/2019

ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی لەسەدا 85ی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات‌و بەشێكیشی هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبوومی سەوزەو میوە وتی: وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران‌و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت، هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵیش ئەو پارەیە وەربگرێت سزا دەدرێت، بەوهۆیەشەوە لەرۆژانی رابردوودا 9 نوسینگەی كشتوكاڵی لە عەلوەی سلێمانی داخران.
بەپێی ئامارەكانی عەلەوەی سلێمانیش، لەم مانگەدا 100 هەزار تۆن سەوزەو میوە لە عەلەوی سلێمانی ساغكراوەتەوە، كە لەو بڕە لەسەدا 85ی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆیی‌و لەسەدا 30ی بەرهەمی میوەی ناوخۆیی بووە.
لای خۆشیەوە جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: بەرهەمەكانی تەماتە، خەیار، كولەكە‌و باینجانی خۆماڵی تاكۆتایی مانگی 11 بەتەواوەتی پێداویستی بازاڕ دابین دەكەن‌و لە مانگی داهاتووشەوە بەرهەمی پەتاتە پێدەگات‌و نزیكەی 7 تا 10 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دەهێنرێت، كە بەتەواوی پێداویستی بازاڕ دابین دەكات، بۆیە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەن هاوردەكردنی پەتاتەش قەدەغە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە