کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت 2 ساڵی داهاتوو گەرمترین ساڵەكانی گۆی زەوی بن

.

02:16 PM - 14/09/2015

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك كە رێكخراوی كەشناسی بەریتانیا ئەنجامیداوە دەركەوتووە لەو كاتەوەی پلەكانی گەرما بەشێوەی زانستی تۆماركراون تا ئێستا , 2 ساڵی داهاتوو گەرمترین ساڵەكانی زەوی دەبن.
بە پێی لێكۆڵینەوەكە دیاردەیەك بە ناوی ئێلنینۆ لە زەریای هێمن لە كاتی دروستبووندایە كە پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما لە سەرتاسەری جیهان بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرزبكاتەوە.
رێكخراوی كەشناسی بەریتانیا راشیگەیاند زیادبوونی كاریگەری گازی ماڵە پلاستیكییەكان لەسەر سروشت گۆڕانكاری گەورە لە سیستمی كەشوهەوا دروستدەكات و هۆكارێكی تری گەرمبوونی گۆی زەوی لە ساڵانی داهاتوو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە