کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: شەڕی بەرگری لەخانەقین لەدەرەوەی خانەقینە نەك لەناو خانەقیندا

.

05:53 PM - 25/09/2019

مەلا بەختیار: شەڕی بەرگری لەخانەقین لەدەرەوەی خانەقینە نەك لەناو خانەقیندا

"خانەقین تەنها شارە لەراپرسیدا كەمترین كێشەی هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر كوردستان"

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئەمڕۆ (25/9/2019) بەئامادەبوونی مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، لەگەڵ كۆمیتەكانی جەلەولا ‌و خانەقین كۆبۆوە‌ و لەوتەیەكیشدا، غەدرو زوڵمەكانی مێژووی دەرهەق بەخانەقین‌ و دانشتیوانەی بیرهێنایەوە كە: 
لەبەر پێگە ستراتیجییەكەیی‌و دڵسۆزیی خەڵكەكەی، بە بەردەوامی خانەقین لەبەردەم پرۆسەی تەعریب‌و راگواستندا بووە‌و پەلاماری زۆر سەختیش دراوە‌و لەو روەشەوە، بارودۆخی ئێستای خانەقینی هەڵسەنگاند‌ و پاشئەوەی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كە "بارودۆخی ناخۆش، مەیدانی تێكۆشانە"، تەئكیدیكردەوە: تێكۆشەر ئەو كەسانەن كە رێگەی سەخت دەگرنەبەرو كۆڵنادەن. ئێوەش كە تێكۆشەرن، جیاوازن لەهاووڵاتی ئاسایی، لەبەرئەوەی ئامادەی قوربانیدانن‌و پێویستە بەپێی لێپرسراوێتی ئەو مەسەلە نەتەوایەتییەی لەسەرشانتانە تێبكۆشن لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی، دادپەوەری، دیموكراسی‌و خەمیشتان خەمی نیشمانی‌و كوردستان‌و شارەكەشتانە.
وتیشی: سوربون لەسەر داكۆكیكردن لەسەنگەر‌و بیروباوەڕو حزبەكەت، بەڵگەی بەردەوامی خەباتتانە.
لەبارەی ناوچە كێشە لەسەرەكان‌و مادەی 140یش، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە خانەقین تەنها شارە كە لەراپرسیدا كەمترین كێشەی هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر كوردستان. لەبەرئەوەی هەم سەنگەرەكانمان قایمەو هەم كارێكمان نەكردووە كە عەرەب‌و توركمان‌و كاكەیش لێمان نیگەران بن، بەڵكو ئەوانیش لەگەڵماندان‌و جەختیشیكردەوە: شەڕی بەرگری لەخانەقین، لەدەرەوەی خانەقینە، نەك لەناو خانەقیندا.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەیدا، مەلا بەختیار، لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان‌و چارەنوس‌و سەركەوتنی خنەقین لەو هەڵبژاردنەدا، روانگەو سەرنجەكانی خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە لەشاری خانەقین رونكردەوەو تیایدا تەئكیدی كردەوە، كە سەركەوتن لەو هەڵبژاردنەدا تەنها هەر بۆ یەكێتی نییە، بۆ ویژدان، بۆ مێژوو، بۆ ئەو هەموو شەهید و ئەو هەموو پیلانگێڕییەیە كە لەسەر خانەقین هەیە‌و وتیشی:
كاتێك دێتە سەر هەڵبژاردن‌و چارەنوسی خانەقین، دەبێت وەكو خانەقین بیربكەنەوەو كاتێكیش دێتە سەر پرەنسیپی كوردایەتی‌و نەتەوایەتی، دەبێ‌ وەكو یەكێتی بیربكەنەوە. لەبەرئەوەی خانەقین لێپرسراوێتییەكی ئاكاری، سیاسی، ویژدانی، پرەنسیپ‌و تەنانەت خێزان‌و ویژدان‌و تاكە كەسیشە. بۆیە لەبەر هەموو ئەوانە پێویستە هەر لەئێستاوە، خەمتان لەبەربێت‌و ئامادەیی خۆتان هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە