کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەدالیای ڕێزلێنانی ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی بەخشرایە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی

.

05:17 PM - 25/09/2019

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥/٩/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە ئەمینداری گشتی و ئەندامانی دەستەی ئەمینداریەتی ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی.
‎لە دیدارەكەدا كە هەر یەك لە عیماد ئەحمەد و ڕەفعەت عەبدوڵا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی سەركردایەتی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی كارەكانی ڕێكخراوەكەو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا.
‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بەوەفدی میوانی ڕاگەیاند كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵگری مەشخەڵی ئاشتی و پێكەوەژیانەو لە سەرەتاوە هەوڵی بۆی داوەو لە داهاتووشدا هەوڵی جدی دەدا بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە ناوچەكە.
‎لای خۆیانەوە وەفدی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆ كوردستان خستەڕوو و ڕایانگەیاند: كە دەیانەوێ لەڕێگای پڕۆژەی گەورەی ئابوورییەوە ئاشتی بەرقەرار بكەین و دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان دابین بكەن و هەرێمی كوردستان وەك نموونەیەكی جوانی ئاشتی و پێكەوەژیان نیشانی وڵاتانی ناوچەكە بدەن.
‎جێگری سكرتێری گشتی وێڕای دەستخۆشی لە كارەكانی ڕێكخراوەكە داوای كرد لە سێكتەرەكانی پەروەردە، خوێندنی باڵاو كشتوكاڵ، تەندروستی و ئابووری هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن و پڕۆژەكانیان لەم سێكتەرە جیاوازانە بخەنەكار.
‎كۆسرەت ڕەسول كورتەیەكی لەبارەی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و شۆڕشەكانی كوردو دۆخی ئەمڕۆی كوردستان پێشكەشی ئامادەبووان كرد و جەختی لەوەكردەوە: كە كێشەی كورد تەنها بە ئاشتی و دیالۆگ و بەڕێگای دیموكراسیانە چارەسەر دەكرێ و وەك هەموو گەلانی دنیا گەلی كوردیش خاوەن ناسنامەی نەتەوەیی خۆیەتی.
‎لەكۆتایی دیدارەكەداو لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لەناوچەكە مەدالیای ڕێزلێنانی ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی بەخشرایە كۆسرەت ڕەسول عەلی.

فۆتۆ هاوژین شەریف

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە