کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق بە رەسمی لێكۆڵینەوەی لە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێكرد

.

08:13 PM - 24/09/2019

* بە سەرۆكایەتیی پەرلەمانتارێكی كورد، لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون لە هەرناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان پێكهێنا و دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا لیژنەكە ئەركەكانی خۆی لە رۆژی پێكهێنانیەوە تەواو بكات، بەپێی بەڵگەنامەیەك كە وێنەیەكی دەست گەلی كوردستان كەوتووە و ئیمزای هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقی لەسەرە، لیژنەی ناوبراو لیژنەیەكی تایبەتی بەناوی بەدواداچوونی راستییەكان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم پێكهێناوە كە لە 10 پەرلەمانتار پێكهاتوون و رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی نیتشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتیی دەكات. لیژنەی نەوت و غاز رۆژی دووشەممە 23-9-2019 بەنووسراوی ژمارە 260 سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقی لە پێكهێنانی لیژنەكە ناوی ئەندامەكانی و ئەركەكانی ئاگادار كردۆتەوە كە ئەمانەن: رێبوار تەها، حسێن فایز، سادق سلێتی، عەلی عەبودی، غالب محەمەد، فالح خەزعەلی، كەریم عەفتان جومەیلی، ئارام ناجی، زەیتون دلێمی، عادل مەحلاوی.
لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق چوار ئەركیشی بۆ ئەو لیژنە 10 كەسییە دیاری كردووە كە بریتین لە لێكۆڵینەوە لەو بڕە نەوتەی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەی كردووە لە 1-1-2019 تا رۆژی پێكهێنانی لیژنەكە، هەروەها  وەرگرتنی زیانیاری لەسەر بڕە نەوتی دەرهێنراو لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم و كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان، هەروەها وەرگرتنی زانیاری لەسەر بڕە نەوتی خاوی بەكارهێنراو بۆ پێداویستیەكانی ناوخۆ، پێویستە لیژنەكە كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوت و دارایی حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و هەردوو وەزیری سامانە سرووشتییەكان و دارایی هەرێمی كوردستان و لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستانیش ساز بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە