کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوسینگەی راگەیاندنی هەڤاڵ مەلا بەختیار روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

.

07:02 PM - 24/09/2019

بۆ سەرجەم كەناڵ‌و مێدیاكان

لەبەرامبەر ئەو هەواڵە ناڕاست‌و پڕوپاگەندەیەی كە گوایە هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ شاری خانەقین، لەبازگەی باوە مەحمود، رێگری لێكراوە! لێرەوە، وەك راگەیاندنی هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بۆ سەرجەم كەناڵ‌و مێدیاكانی رادەگەیەنین، كە:
1-بەهیچ شێوەیەك رێگری لەهەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی نەكراوەو لەكاتی وەستانیشدا لەبازگەكە، تەنها چەند پرسیارێك كراوە.
2-بەهیچ شێوەیەكیش، هەڤاڵ مەلا بەختیار، دوورو نزیك پەیوەندی بەهیچ بەرپرسێكی حەشدی شەعبییەوە نەكردووە، بۆ ئەوەی رێگەی چوونە ناو شارەكەی پێبدرێت.
بۆیە سەرلەبەری ئەو هەواڵ‌و پڕوپاگەندەیە رەتدەكەینەوە، كە هەڵبەستراوو چەواشەكارانەیە..



راگەیاندنی
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی
24/9/2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە