کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیماد ئەحمەد و بافل تاڵەبانی لەگەڵ سكرتاریەت و كۆمیسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی كۆبونەوە

.

04:32 PM - 23/09/2019

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بافل تاڵەبانی لەگەڵ سكرتاریەت ‌و كۆمیسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی كۆبوونەوە.
  لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی كوردستان‌ و عێراق ‌و ناوچەكە، كاروباری رێكخراوەیی ‌و هەوڵەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی هەڤاڵانەی سەركەوتوو تاوتوێ كران. عیماد ئەحمەد تەئكیدی كردەوە یەكێتی خاوەنی هێزێكی گەورەی جەماوەری ‌و سیاسی ‌و  مێژووییە ڕاپەراندنی ئەركە سەختەكانی ئەم قۆناغە بەبێ یەكێتی ئەستەمە، عیماد ئەحمەد بەستنی كۆنگرەیەكی چڕو پوخت، بەگیانی هەڤاڵانە‌و بەرپرسیارێتی، دەبێتە خاڵی بەهێزتربوونی یەكێتی‌و سازدانی هەموو ئۆرگانەكان بۆ شێوەی نوێ خەبات، كە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی قۆناغە بگونجێ. هەر لەبارەی كۆنگرەوە عیماد ئەحمەد رایگەیاند: بۆچوون‌و پێشنیازی هەموو دڵسۆزانی یەكێتی بەهەند وەردەگیرێ، كەبەمەبەستی بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئاراستە دەكرێن.
    بافل تاڵەبانی-یش راگەیاند هەموو دۆستان‌و دڵسۆزانی یەكێتی، چاوەروانی بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوون لەیەكێتی، چونكە بەهێزی یەكێتی بەپێویستیەكی گرنگ‌و چارەنوساز دەزانن بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم‌و عێراق. بافل تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: یەكێتی هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی بەغدا‌و هەرێم بەگفتوگۆ كێشەكان بەپێ دەستور چارەسەربكەن، روونیشیكردەوە: پێویستە هێزە سیاسیەكانی كوردستان بەیەك دەنگی‌و یەكریزی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەن‌و بەرپرسیارێتی هاوبەش هەڵبگرن بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە