.
02:54 PM - 23/09/2019
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی:
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ (23/9/2019) عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به ئاماده‌بوونی بافل تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌ت‌و كۆمیسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی كۆبوونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی سیاسی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه، كاروباری رێكخراوه‌یی‌و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی هه‌ڤاڵانه‌ی سه‌ركه‌وتوو تاوتوێ كران.
عیماد ئه‌حمه‌د جه‌ختی كرده‌وه، "یه‌كێتی خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری‌و سیاسی‌و مێژووییه ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه سه‌خته‌كانی ئه‌م قۆناغه به‌بێ یه‌كێتی ئه‌سته‌مه".
عیماد ئه‌حمه‌د به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی چڕ‌و پوخت، به‌گیانی هه‌ڤاڵانه‌و به‌رپرسیارێتی، ده‌بێته خاڵی به‌هێزتربوونی یه‌كێتی‌و سازدانی هه‌موو ئۆرگانه‌كان بۆ شێوه‌ی نوێ خه‌بات، كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی قۆناغه بگونجێ.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆنگره‌وه، عیماد ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند " بۆچوون‌و پێشنیازی هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێ، كه به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئاراسته ده‌كرێن".
بافل تاڵه‌بانی-یش راگه‌یاند هه‌موو دۆستان‌و دڵسۆزانی یه‌كێتی، چاوه‌روانی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوون له یه‌كێتی، چونكه به‌هێزی یه‌كێتی به پێویستیه‌كی گرنگ‌و چاره‌نوساز ده‌زانن بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم‌و عێراق.
بافل تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێتی هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا‌و هه‌رێم به گفتوگۆ كێشه‌كان به‌پێ ده‌ستور چاره‌سه‌ربكه‌ن.
بافل تاڵه‌بانی روونیشی كرده‌وه پێویسته هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك ده‌نگی‌و یه‌كریزی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن‌و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش هه‌ڵبگرن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
لای حۆشیانه‌وه، هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت‌و كۆمیسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، ڕاو بۆچوون‌و پێشنیازی خۆیان خسته‌روو، له‌باره‌ی تێكرای پرسه‌كان، هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشیان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی هه‌ڤاڵانه‌ی سه‌ركه‌وتوو روونكرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە