کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەی شێخ عەبدولكەریم شێخ تەها بەرزنجی دەكات

.

09:05 PM - 22/09/2019

‎كۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەی شێخ عەبدولكەریم شێخ تەها بەرزنجی كرد

‎ئێوارەی ئەمڕۆ 22ی ئەیلولی 2019،لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداریكرد لەپرسەی شێخ عەبدولكەریم شێخ تەها بەرزنجی برای حاكم شێخ لەتیف.

‎لەمیانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا جێگری سكرتێری گشتی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردو كردو هیوای خواست ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێ و خوای گەورە كۆچكردو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە